کورته ژیاننامه‌ی حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران
حه‌سه‌ن سه‌لاح سوران, له 23.9.1941 له ئاوایی ساروقامیش, له ناوچه‌ی بۆکان, له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتۆته دنیا. بابی مه بنه‌ماڵه‌ی بوداق سوڵتان (له فه‌رمانڕه‌وایانی موکری) و دایکی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانه که بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانیش چه‌ند سه‌ده فه‌رمانڕه‌وای کوردستانی گه‌وره بوون.
سوران بێجگه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری له‌نده‌ن کولیژه‌کانی) Trinity, Sent Jorj, Dtanford) له ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووه و وه‌ک پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی له تاران کار ده‌کات و له ساڵی 1965 هه‌تا ئه‌مڕۆ وه‌ک شاعیر‌و نووسه‌ر و وه‌رگێر به‌رهه‌مه‌کانی به زمانی کوردی پێشکه‌ش ده‌کات که گوڵبژێرێکیان به‌م چه‌شنه‌یه:

1. شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده به زمانی فارسی له ساڵی 1965 له شاری ته‌ورێز چاپ کراوه.
2. دیوانی سوران, هه‌ڵبژارده‌ی هونراوه‌کانی له ساڵی 1966 له ته‌ورێز چاپ کراوه.( ئه‌م کتێبه و کتێبی« چریکه‌ی کوردستان»ی حه‌سه‌ن زیره‌ک تاقه کتێبن که له ده‌وره‌ی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی رژێمی په‌هله‌وێدا چاپ کراون. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رڕای یاساخ بوون ئه‌م دوو کتێبه چاپ کراون پرسیارێکه که نووسه‌ر حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له نووسراوه‌یه‌کدا وڵامی ده‌داته‌وه و خانم مێدیا زه‌ندیش له کتێبی زمانی دوولا دا باسی لێوه ده‌کات)
3. ئه‌شکه‌نجه و کوشتاری بنه‌ماڵه‌ێکی کورد, به زمانی ئینگلیسی له ساڵی 1978 له له‌نده‌ن چاپ کراوه.
4. هونراوه و په‌خشان, کۆمه‌ڵه هونراوه و په‌خشان چاپی تاران.
5. که‌لماجاڕ کۆمه‌ڵه هونراوه له تاران چاپ کراوه.
6. زمان وئه‌ده‌ب باسی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی چاپی تاران.
7. کتێبخانه‌ی سۆران( بیبلۆگرافی کوردی ) له سێ به‌رگدا به زمانی کوردی که له ساڵی 1976 هه‌تا ئێستا کاری له سه‌ر ده‌کرێ. به‌رگی هه‌وڵ ساڵی 1979 له له‌نده‌ن چاپ کراوه.
8. داری مازو باسی هه‌مه ڕه‌نگی زمان و ئه‌ده‌ب به زاراوه‌گه‌لی سۆرانی, هه‌ورامی, که‌لوری. له تاران چاپ کراوه.
9. کانی سارد په‌خشان له تاران چاپ کراوه.
10. باڵه کۆلاره باسی نامه نووسین و زمان‌ناسی کوردی له تاران چاپ کراوه.
11.یاسای هه‌تاو, رۆمان له ژێر چاپ دایه.
12. ناوی کیژان و کوڕانی کورد (ناونامه‌ی کوردی) له ژێر چاپ دایه.
13. به‌یان کۆمه‌ڵه هونراوه. له ژێر چاپ دایه. ( به‌یان ناوی چیایه‌که له ناوچه‌ی هه‌وشار)
14. فه‌یزوڵابه‌گی یه‌کانی بۆکان به زمانی ئاڵمانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ دوکتور W. Rudolf ئه‌م کتێبه له لایه‌ن دوکتور ن.عه‌بباس ئه‌حمه‌دده‌وه هه‌ڵگه‌ڕاندراوه‌ته سه‌ر کوردی.
15. یاسای هه‌تاو ( ڕۆمان) چاپ ده‌کرێ.
16. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ کوردی (بچکۆلانه) به‌ر له ساڵی 1979پێش نوسخه‌ی لێ چاپ کراوه
17. وه‌رگه‌ڕاندنی بابه‌تی زانستی, فه‌ننی و تێکنۆلۆژی له زمانگه‌لی ئوروپی بۆ سه‌ر زمانی فارسی.
18. چاپی ژماره‌ێکی زۆر وتار له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ له گۆواره‌کاندا.
19. به‌شداری له کۆڕوکۆمه‌ڵ و سمینار و پێشکه‌ش کردنی هونراوه ووتار.
20. وتنه‌وه‌ی ده‌رسی زوان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له زانستگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له ساڵی 2001 و 2002و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی کۆڕی کورده‌کانی تاران.
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ئه‌مڕو دانشتووی شاری تارانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆڕی کورده‌کانی تارانه!
خۆی له زمانی گۆرانه‌وه ده‌ڵێ « ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم ناکه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم» ئه‌وه‌ش ڕێگای دورو درێژی نووسه‌ر دیار ده‌کات.
یک جوان بوکانی و پنج بار حضور در فستیوال کن
بوکان سیتی:http://boukancity.blogfa.com