ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:ته‌رمی شاعیری و نووسه‌ری کورد حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران"، به پێی بڕیاری بنه‌ماڵه‌که‌ی له گۆرستانی شاری بۆکان به خاک سپێردرا.

به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری بۆکان، سه‌ر له به‌یانی دوێنێ هه‌ینی کاتژمێر ٩:٢٠ خوله‌ک ته‌رمی شاعیری به‌ئه‌زموون و لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ری ناسراوی ناوچه‌ی فیزوڵابهگی، حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به "سۆران" به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی کورد، مامۆستایانی ئایینی، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خه‌ڵک و دانیشتووانی شاری بۆکان و ناوچه و جه‌ماوه‌ری ئه‌ده‌ب دۆستی کوردستان، له کاتژمێر ١٠ی به‌یانی سه‌ره‌تا له مزگه‌وتی "الرسول" و دواتر له شه‌قامه‌کانی شاری بۆکان به‌ره‌و گۆرستانی گشتی شاری بۆکان به‌ڕێکرا و به پێی بڕیاری بنه‌ماڵه‌که‌ی له ته‌نیشت گۆری شاعیرانی ناوداری کورد عه‌باس حه‌قیقی و عومه‌ر سوڵتانی "وه‌فا"، له کاتژمێر ١١ی به‌یانی له گۆرستانی گشتی شارستانی بۆکان به خاک سپێردرا.

ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که له رێوڕه‌سمی به‌ڕێکردن و به‌خاک سپاردنی "سۆران" ئاماده‌بوون، بریتی بوون له: ئیره‌ج ناهید ـ شاعیر، نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ "ئاسۆ" شاعیر، نووسه‌ر، وه‌رگێڕو مامۆستای زانکۆ، مسته‌فا شێرزاد "شێوه‌کار"، محه‌مه‌د ناهید موزیکزان، شێوه‌کار، موزیکژه‌ن، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌رو ئه‌کته‌ری سینه‌ما، مسته‌فا ئیلخانی زاده شاعیر، نووسه‌ر، لێکۆڵه‌رو مامۆستای وانه‌کانی زمانی کوردی، محه‌مه‌د ئه‌مین قوڕه‌یشی- کاریکاتێریست و نووسه‌ر، یاسین قوڕه‌یشی- کاریکاتێریست، شاعیر‌و نووسه‌ر، ئه‌حمه‌د ته‌ها- نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری بۆکان و ناوچه له خوله‌کانی سێیه‌م و چواره‌می مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران، دکتۆر محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری بۆکان و ناوچه له خولی هه‌شته‌می ئه‌نجومه‌نی شۆڕای ئیسلامی ئێران، ئه‌ندازیار جه‌ماڵه‌دین ته‌ها به‌رپرسی گشتی کۆری کوردانی دانیشتووی تاران، فه‌تاح ئه‌میری نووسه‌ر و رۆماننوس، دکتۆر عه‌لی شهمس بورهان ئه‌ندامی کۆری کوردانی دانیشتووی تاران، دکتۆر سه‌ید عه‌زیز به‌رزنجی کوری مامۆستا خاڵه‌مین شاعیر، فارووق که‌یخوسره‌وه‌ی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، ئه‌مین گه‌ردیگلانی شاعیر، وه‌رگێڕ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری مه‌هاباد، عه‌لی ره‌شیدی وێنه‌گری فۆتۆگرافه‌ر، دکتۆر عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می، عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دکتۆر سه‌لاحه‌دین خه‌دیو، عوسمان موزه‌یه‌ن پارێزه‌ر، مافناس و مامۆستای زانکۆ، مسته‌فا قازی شاعیر و نووسه‌ر، ک.د ئازاد شاعیر و ده‌روونناس، فه‌رزاد حوسێنی چیرۆک‌نووس و شاعیر، محه‌مه‌د سدیق که‌ریم پوور چیرۆک‌نووس و شاعیر، فواد جیهانی چیرۆک‌نووس و شاعیر، سه‌عد قازی نووسه‌ر، جه‌لال حاجی زاده چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌ردار سه‌یف قازی، مه‌حموود پێدرام شوێنه‌وارناسی مێژوویی، کۆمه‌ڵێک له شاعیران و نووسه‌ران و رووناکبیرانی شاره‌کانی بۆکان، مه‌هاباد، سه‌قز، بانه، سنه و ناوچه‌ی موکریان.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا دوای به خاک سپاردنی شاعیری کۆچکردوو که بڕیار وابوو به پێی وه‌سیه‌تی خۆی له ته‌نیشت گۆری باوکی له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆکان به خاک بسپێردرێت، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری کورد محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ ئاسۆ بۆ ئاماده‌بووان دوا و له‌م باره‌یه‌وه روونکردنه‌وه‌یه‌کی ئاراسته کرد. هه‌روه‌ها بۆ ئاڵوگۆری به‌رنامه‌که داوای لێبوردنی له خه‌ڵک و دانیشتووانی گوندی ساروقامیش کرد و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا "سۆران" سوپاسی خه‌ڵک و به‌شداربووانی کرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا محه‌مه‌د سه‌عید نه‌جاری ـ ئاسۆ پارچه شیعرێکی خۆی که به بۆنه‌ی بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" له‌سه‌ر کێشی پارچه شیعرێکی شاعیری کۆچکردوو ئاماده‌ی کردبوو، پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ری به‌شدار له رێوڕه‌سمه‌که‌ی کرد. هه‌روه‌ها شاعیر محه‌مه‌د ره‌سووڵ چووپانی پارچه شیعرێکی خۆی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی حه‌سه‌ن سه‌لاح "سۆران" خوێنده‌وه.
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له رۆژی ٢٣ی مانگی سێپتێمبه‌ری ساڵی ١٩٤١ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یکی تایفه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌یگی له گوندی ساروقامیش سه‌ر به شاری بۆکان له دایکبووه. قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له بۆکان ته‌واو کردووه و له کۆلێژه‌کانی Trinity, Sent Jorj & Dtanford له وڵاتی به‌ریتانیا زمانی ئینگلیزی خوێندووه و چه‌ندین کتێبی سه‌باره‌ت به کورد، زمانی کوردی و شێعر و په‌خشان به چاپ گه‌یاندووه و کۆمه‌ڵێک کتێبی چاپ نه‌کراویشی له پاش به جێ ماوه.
"سۆران" نزیکه‌ی ٢٠ کتێبی به زمانه‌کانی کوردی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی نووسیوه و ئه‌زموونی ٤٠ ساڵ وه‌رگێڕان له زمانه‌کانی کوردی، ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی و رووسی هه‌بوو.