نوینه‌ری شاری بۆکان له قسه‌کردن به کوردی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هوشداری توندی پێده‌درێت له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه، نوێنه‌ری شاری بۆکان له په‌رله‌مانی ئێران له قسه‌کردن به کوردی خۆ ده‌بوێرێت.
نوینه‌ری شاری بۆکان له قسه‌کردن به کوردی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هوشداری توندی پێده‌درێت له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه، نوێنه‌ری شاری بۆکان له په‌رله‌مانی ئێران له قسه‌کردن به کوردی خۆ ده‌بوێرێت.
له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مانی ئێران بۆ متمانه‌دان به وه‌زیره پێشنیارکراوه‌کانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، قه‌سیم عوسمانی نوێنه‌ری شاری بۆکان له په‌رله‌مانی ئێران له چه‌ند لێدوانی جیا رای خۆی له سه‌ر چه‌ند وه‌زیرێک ده‌رده‌برێت که یه‌کیان قسه‌کردن بو له سه ر وه‌زیری ته‌عاون.
عوسمانی له درێژی وتاره‌که‌یدا هه‌ولیدا چه‌ند وشه‌یه‌کی کوردی به کار ببات که ناحالیبوونێک به‌رامبه‌ر به قسه‌کانی له په‌رله‌مان پێک دێت‌و ده‌ستبه‌جێ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان هوشداری پێده‌دا له به‌کاربردنی "وشه‌ی خاریجی" خۆی ببوێرێت.
عوسمانی دوای ئه‌وه‌ی کۆتایی به به کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی کوری له قسه‌کانیدا ده‌هێنیت راشیگه‌یاند: موخالیفه‌تی له گه‌ڵ وه‌زیری پێشنیارکراوی ته‌عاون درێژه‌ی نه‌یاری ناوبراو له گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نیه‌و ده‌لێت ئه‌و کاتی خۆی موخالیفی سه‌رکۆماری نه‌ژاد بووه.