راپۆرتێک ده‌رباره‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی میللی عه‌لی خه‌ندان
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و قسه خۆش و ده‌نگبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا "عه‌لی خه‌ندان" له ناو هه‌موو خه‌ڵکی شاری بۆکان و دانیشتووانی ناوچه‌ی موکریان به که‌سایه‌تییه‌کی قسه خۆش و نوکته‌زان ناسرابوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه له دوای ته‌مه‌نێکی درێژ کار و چالاکی و خزمه‌تی هونه‌ری به بواره‌کانی گۆرانی و خۆوێژی، به‌سته دانان و مه‌قام و ئاوازی ره‌سه‌نی کوردی ماڵئاوایی له ژیان و جیهانی هونه‌ر کرد.
راپۆرتێک ده‌رباره‌ی کۆچی دوایی گۆرانیبێژی میللی عه‌لی خه‌ندان
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و قسه خۆش و ده‌نگبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا "عه‌لی خه‌ندان" له ناو هه‌موو خه‌ڵکی شاری بۆکان و دانیشتووانی ناوچه‌ی موکریان به که‌سایه‌تییه‌کی قسه خۆش و نوکته‌زان ناسرابوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه له دوای ته‌مه‌نێکی درێژ کار و چالاکی و خزمه‌تی هونه‌ری به بواره‌کانی گۆرانی و خۆوێژی، به‌سته دانان و مه‌قام و ئاوازی ره‌سه‌نی کوردی ماڵئاوایی له ژیان و جیهانی هونه‌ر کرد.
مه‌نووچێهر جیهانی
عه‌لی خه‌ندان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی ناوداری کورد، له ته‌مه‌نی 125 ساڵیدا له ماڵی خۆی له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. ئه‌م راپۆرته وه‌کوو یادکردنێکه له‌و هونه‌رمه‌نده که به‌شێکی زۆری له ته‌مه‌نی خۆی بۆ ناساندنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی ته‌رخان کرد.
به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵ و به‌دواداچوونی کوردستان ـ په‌یامنێر ـ له شارستانی بۆکان، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و خۆوێژ و نوکته‌زانی ناوداری کوردستان مامۆستا "عه‌لی خه‌ندان" که به ته‌مه‌نترین گۆرانیبێژی میللی کورد بوو، شه‌وی شه‌ممه 8ی ئۆگۆستی 2009 له کاتژمێر 32/9 خوله‌ک به کاتی تاران له ته‌مه‌نی 125 ساڵیدا به هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دڵ و به‌ساڵاچوویی له ماڵی خۆی له گه‌ڕه‌کی مه‌جبوورئاوا، کۆڵانی دیمه‌نی 21 له شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و قسه خۆش و ده‌نگبێژی ناوداری کوردستان مامۆستا "عه‌لی خه‌ندان" له ناو هه‌موو خه‌ڵکی شاری بۆکان و دانیشتووانی ناوچه‌ی موکریان به که‌سایه‌تییه‌کی قسه خۆش و نوکته‌زان ناسرابوو. ئه‌م هونه‌رمه‌نده به ئه‌زموونه له دوای ته‌مه‌نێکی درێژ کار و چالاکی و خزمه‌تی هونه‌ری به بواره‌کانی گۆرانی و خۆوێژی، به‌سته دانان و مه‌قام و ئاوازی ره‌سه‌نی کوردی ماڵئاوایی له ژیان و جیهانی هونه‌ر کرد.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌بووبه‌کر محه‌مه‌دزاده‌ی کوڕی عه‌لی خه‌ندان له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گوتی: "ته‌مه‌نی ئه‌م هونه‌رمه‌نده زیاتر له 125 ساڵ بوو. بۆ خۆی له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌یگوت که به‌هاری داهاتوو ته‌مه‌نم ده‌بێته 126 ساڵی ته‌واو. له کاتی خۆیدا به‌ندبێژ و گۆرانیبێژێکی زۆر به‌توانا و ده‌نگ خۆش و لێهاتوو، بوو. من خۆم ماوه‌ی 7 ساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م هونه‌رمه‌نده هاوکار بووم و له کۆر و به‌رنامه‌کاندا زه‌ربم بۆ لێده‌دا. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م که‌سایه‌تییه ئه‌وه بوو که قسه خۆش و ته‌ناز بوو. رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و هه‌ر بابه‌ت و قسه و باسێک که ده‌یبیست و یا لێی ئاگادار ده‌بوو، به زمانێکی ته‌نز و به رواڵه‌ت پێکه‌نینی په‌یامی خۆی راده‌گه‌یاند."
هه‌روه‌ها ئه‌بووبه‌کر محه‌مه‌دزاده‌ی کوڕی مامۆستا "عه‌لی خه‌ندان" رایگه‌یاند: "به پێی ده‌قی پێناسه‌ی فه‌رمی که هه‌ڵبه‌ت ماوه‌یه‌کی زۆر دوای له‌دایکبوونی بۆی وه‌رگیراوه له ساڵی (1922) له گوندی قارنجه هاتۆته دنیا. به ناوی عه‌لی فه‌یزی ناسنامه‌ی بۆ ده‌رچووه. دواتر ماڵی چۆته گوندی حاجی له‌ک و له‌وێ نیشته‌جێ بووه و ژیانی هاوسه‌ری پێکهێناوه و هه‌موو منداڵه‌کانی له‌و گونده له‌دایک بووین. ئێستا ماوه‌ی 34 ساڵه که ماڵی هاتووته شاری بۆکان."
یادگاری هونه‌رمه‌ند "عه‌لی خه‌ندان" له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: "مامۆستا عه‌لی خه‌ندان ماوه‌ی 2 ساڵ له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی به‌توانا و بلیمه‌ت و ناوداری کوردستان مامۆستا "حه‌سه‌ن زیره‌ک" هاوکاری هونه‌ری کردووه و له زۆره‌بی کۆر و بۆنه و زه‌ماوه‌نده‌کاندا پێکه‌وه به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه‌بردووه و به‌سته و به‌ند و گۆرانیان پێشکه‌ش کردووه. ئه‌وان له سه‌فه‌رێکدا که پێکه‌وه ده‌چنه کورستانی عێراق به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌بێت. له‌و سه‌فه‌ره‌دا له دانیشتنێکدا به ئاماده‌بوونی مامۆستایان عه‌لی مه‌ردان و تاهیر تۆفیق نازناوی "عه‌لی خه‌ندان" بۆی ده‌ست نیشان ده‌کرێت، چونکه ناوی دایکی خه‌ندان بووه."
هه‌روه‌ها ئه‌بووبه‌کر محه‌مه‌دزاده گوتی: له ساڵی (1979) له رادیۆ مه‌هاباد گۆرانی "فاتمه"ی تۆمار کرد. له ماوه‌ی ساڵانی کار و خزمه‌تی هونه‌ری به بواره‌کانی گۆرانی و خۆوێژی، به‌سته دانان و مه‌قام و ئاوازی ره‌سه‌نی کوردی سه‌دان به‌رهه‌می تۆمار کردووه که ئێستا من وه‌کوو بنه‌ماڵه‌که‌ی توانیومه به رێژه‌ی 32 دانه به‌رهه‌می یه‌ک کاتژمێری له‌و ئه‌رشیڤه به‌نرخه به باشترین کوالیته لای خۆم بپارێزم که هیچیان له بازار و له تۆمارگاکاندا نین. به‌ڵام رێژه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی زۆر له‌وه زیاتره و له ماڵان پارێزراون. هه‌ڵبه‌ت به‌و ئومێده‌ین که لایه‌نی به‌رپرس و دڵسۆزانی هونه‌ری موزیک و گۆرانی کوردی ئاوڕێکی جیدی له‌و به‌رهه‌مانه بده‌نه‌وه و به شێوه‌یه‌کی جوان چاپ و بڵاوبکرێنه‌وه."
ئه‌بووبه‌کر محه‌مه‌دزاده له کۆتایی قسه‌کانیدا گوتی: "له ماوه‌ی ساڵانی کار و خزمه‌تی هونه‌ری له بواره‌کانی به‌ند و خۆوێژی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان محه‌مه‌د حه‌تۆته، که‌ریم تاتلی، حوسێن شه‌نگه گۆرانی گوتووه و هونه‌رمه‌ندان قودره‌ت ئاغایی به نایه و عه‌به چکۆڵ به زه‌رب و یه‌دوڵڵای تارژه‌ن هاوکاریان کردووه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی پایه‌به‌رزی کورد حه‌سه‌ن ماملێ، مه‌لا حوسێن عه‌بدوڵڵازاده، عه‌به ده‌رژێ، ئیبراهیم فه‌تاحی، سه‌ید ئیبراهیم سه‌قزی، عوسمان محه‌مه‌دی (عوسمانه سوور) و ئه‌بووبه‌کر قه‌ره‌گوێزی له کۆر و کۆبوونه‌وه‌ی ماڵان و له بۆنه و یادی هونه‌ری له ناوچه‌ی موکریان به‌شداری کردووه."
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و خۆوێژی ناوداری کوردستان عه‌لی خه‌ندان له ژیانی هونه‌ری خۆیدا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی گۆرانی ره‌سه‌ن و فۆلکلۆر، په‌ند و مه‌ته‌ڵی کوردی و قسه و باسی خۆش به زمانێکی پاراو، بووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی هۆگری تایبه‌ت و پێشوازی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی شاری بۆکان و دانیشتووانی ناوچه‌ی موکریان له کوردستانی ئێران. ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌سه‌رهات و رووداوانه‌ی که له ناو شار ده‌بیسترا، قسه و نوکته‌یه‌کی خۆشی دروست ده‌کرد، هه‌ڵبه‌ت له ژێر ئه‌و قسانه‌شدا په‌یامێکی تایبه‌ت و ته‌نزێکی تاڵی تێدا بوو.
زۆر که‌س خۆیان به قوتابی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی میللی و خۆوێژی ره‌سه‌نی کوردستان عه‌لی خه‌ندان ده‌زانی و به لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و بوونه خۆوێژ. ئه‌و له کاری خۆیدا ئه‌وه‌نده لێهاتوو بوو که سه‌رجه‌م به‌ند و گۆرانییه‌کانی مۆرکی تایبه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یان پێوه دیار بوو. هه‌ر بۆیه‌ش گۆرانیبێژانی دیکه که به‌ند و گۆرانییه‌کانی ئه‌ویان دووپات ده‌کرده‌وه، هه‌رده‌م ناوی ئه‌ویان له میانه‌ی ئه‌و به‌ند و گۆرانییه‌دا ده‌هێنایه‌وه، بۆ وێنه: بۆت ده‌ڵێم له‌و به‌ندانه به‌ندی عه‌لی خه‌ندانه.
عه‌لی خه‌ندان هۆگری و خۆشه‌ویستییه‌کی یه‌کجار زۆری به شاری بۆکان هه‌بوو، هه‌میشه پێی خۆش بوو له‌و شاره‌دا بێ و دڵی زۆر پێی ده‌کرایه‌وه. هه‌ر بۆیه بۆ دوایین جار ته‌رمی پیرۆزی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له دوای گه‌ڕان به ناو گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی شوێنی ماڵی خۆیان و دواتر به ناو شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کانی شاری بۆکان له مه‌یدانی نه‌غداڵی به‌ره‌و مه‌یدانی ئه‌سکه‌نده‌ری و مه‌یدانی ئازادی و دواتریش بۆ مه‌یدانی موعه‌لیم له نزیک مه‌زاری نه‌مران مامۆستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به "قاله مه‌ڕه" و ئینجا له ناو ئاپۆرای به‌رینی جه‌ماوه‌ری به‌ره‌و گۆرستانی گشتی شاری بۆکان به شکۆیه‌کی زۆره‌وه به‌ڕێ کرا.
له درێژه‌ی رێوڕسمه‌که‌دا ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به به‌شداری هه‌زاران که‌س له خه‌ڵک و
دانیشتوانی شاری بۆکان، ئه‌ندامانی خولی سێیه‌می شووڕای شاری بۆکان، نووسه‌ران، هونه‌رمه‌ندان، و رۆشنبیرانی شارستانی بۆکان و ناوچه له کاتژمێر 30/12ی نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه به کاتی تاران له به‌شی تایبه‌ت به ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران واته (مه‌قبه‌ره‌تولشوعه‌را) له گۆرستانی گشتی شاری بۆکان به خاک سپێردرا که بووه یه‌که‌مین هونه‌رمه‌ندی شاری بۆکان که له‌و پارچه‌یه ده‌نێژرێت.
عه‌لی خه‌ندان که به هه‌ره دیارترین گۆرانیبێژ و داوه‌تگێڕی ساڵانی رابردوو ده‌هاته ئه‌ژماردن. له ماوه‌ی ساڵانی زوودا کۆری به‌زم و هه‌ڵپه‌ڕکێی بۆ زۆربه‌ی کچ و کورانی موکریان و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان گێڕاوه و زه‌ماوه‌ندی بۆ گێڕاون.
هونه‌رمه‌ندی به‌یت و حه‌یران و لاوک و گۆرانی و مه‌قاماتی ره‌سه‌ن و فۆلکلۆری کوردستان عه‌لی خه‌ندان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می پڕبایه‌خ و به‌هێز و جوانه. ئه‌م هونه‌رمه‌نده بێ هاوتایه له بواری چڕینی به‌یت و حه‌یران و لاوک و مه‌قام و گۆرانی و سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی جۆراوجۆری مۆسیقای کوردستاندا توانایه‌کی له راده‌به‌ده‌ر و شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو. هه‌مووی ئه‌و به‌رهه‌مه ره‌نگینانه مۆرکی تایبه‌تی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یان پێوه دیاره و ناسنامه‌ی هونه‌ری موزیکی ده‌وڵه‌مه‌ند و نه‌جیب و ره‌نگین و جوانی کوردین و بۆ هه‌میشه له یاده‌کان ده‌مێننه‌وه.